دامەزراوەی ئاڤار دامەزراوەیەکی قازانج نەویست و ناحکومییە کە ئامانجی باشترکردنی ژیانی کۆمەڵگە زیانپێگەیشتوو و کەمدەرامەتەکان لە عێراقە. دامەزراوەکە لە ڕێگەی پرۆژە و چالاکییە مرۆیی، تەندروستی و کۆمەڵایەتییەکانەوە کار دەکات بۆ پشتیوانیکردنی ئەو کەسانەی پێویستیان بە یارمەتییە، بەرزکردنەوەی ئاستی تەندروستی گشتی و بەشداریکردن لە گەشەپێدانی بەردەوامی کۆمەڵگە. ئاڤار باوەڕی وایە هەموو مرۆڤێک مافی ژیانێکی شایستە، دەرفەت و دەستگەیشتن بە پشتیوانی و خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان هەیە.
ئامانجمان باشترکردنی ژیانی تاک و کۆمەڵگە پێویستدارەکانە لە ڕێگەی جێبەجێکردنی بەرنامە تەندروستی، مرۆیی و گەشەپێدانە کاریگەرەکان، فراوانکردنی دەستگەیشتن بە خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان، پشتگیریکردنی دەستپێشخەرییە کۆمەڵایەتییەکان و دروستکردنی هاوبەشییە بەردەوامەکان کە کاریگەرییەکی ئەرێنی و بەردەوام لە کۆمەڵگە دروست دەکەن.
کۆمەڵگەیەکی عێراقی تەندروستتر، شایستەتر و دادپەروەرانەتر، کە هەموو تاکەکانیدا دەرفەتی یەکسان بۆ دەستگەیشتن بە خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان هەبێت، و کۆمەڵگەکان بتوانن ڕووبەڕووی ئاڵنگارییەکان ببنەوە و داهاتوویەکی بەردەوامتر بنیاد بنێن.
"پاپەندبوونی ئێمە خزمەتکردنی گەلی عێراقە بە دەستپاکی و دڵسۆزییەوە."
دەزگای ئاڤار لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق کاردەکات و هاوکاری پێشکەش دەکات.
ئەمڕۆ سەرۆکی دامەزراوەی ئاڤا بۆ تەندروستی و فریاگوزاری سەردانی زانکۆی بابەگوڕگوڕی کرد و لەگەڵ سەرۆکی زانکۆ، دکتۆر موحسن کۆبووەوە. لە میانی دیدارەکەدا باسیان لە ئاسۆی هاوکاری هاوبەشی نێوان دامەزراوەکە و زانکۆ کرد لە بوارەکانی زانستی و تەندروستی، بۆ خزمەتکردنی خوێندکاران و کۆمەڵگا. ئه م سه ڕدانه له چوارچێوه ی هه وڵه کانی ده سته ی ئاڤار دێت بۆ به هێزکردنی هاوبەشییەکان له گه ڵ ده زگا ئه کادیمییه کان و گه یشتن به ئامانجه کانی گه شه پێدانی به ڕده وام.
2026-08-16
دیدارێکی فەرمی لە کیشوەری ئەفریقیا – وڵاتی تونس لە نێوان دامەزراەوی ئاڤار و رێکخراوی دیپلۆماسیی ئەفریقی لە چارچێوەی پەرەسەندن و پەیوەندییەکانی نێوان دەزگاکانی ئەفریقیا، بەرێز (ئەحمەد مەعروف یوسف )سەرۆکی دامەزراوەی ئاڤار بۆ تەندروستی و یارمەتیدان، لەگەڵ بەرێز (عەلی سال) سەرۆکی رێکخراوی دیپلۆماسیی ئەفریقی دیدارێکی فەرمیان کرد لە وڵاتی تونس لە کاتی دیدارەکەدا، قسە لەسەر هاوکاری لە بوارەکانی تەندروستی، یارمەتیدان و پەرەپێدانی کۆمەڵایەتی کرا، هەروەها پشتگیری لە کارێکی هاوبەش بۆ خزمەتکردن بە بەرنامەکانی مرۆیی لە ئەفریقیا 🌍. هەردو لایەنەکە تاکیدیان لەسەر گرنگی پەیوەندی بەردەوام و گۆڕینی ئەزموون نێوان رێکخراوەکان کرد، بۆ ئەوەی بتوانرێت ئامانجەکان پەرەسەندنی بەردەوام
2026-08-16
دەستپێشخەری دابەشکردنی 1000 سەبەتەی خۆراک، دامەزراوەی ئاڤار بۆ تەندروستی و فریاگوزاری بەردەوامە لە پاڵپشتیکردنی خێزانە هەژارەکان لەڕێگەی دابەشکردنی سەبەتەی خۆراک بۆ یارمەتیدانیان و کەمکردنەوەی قورسی باری ژیانیان.
2026-08-16